چوار دانە شێعری چکۆلە چکۆلە
-
تاریخ: 1404/9/10 ساعت: 9:44
چوار دانە شێعری چکۆلە'>چکۆلە چکۆلە ١. ودمی گەرمی هەناسەتە، چرۆی دڵم دێنێتەدەر بە تیرێژی پەنجەی نازت، باخی بەرۆکم دێتەبەر سڵاو لە بەژنی عەرعەرت، هەتاهەتا تەماوەرم چما لاولاوی لاوەتی، لە باڵای خۆزگەم بێتەسەر ٢. تۆ دابارە دەبمە چەتر تیشک باوێژە دەبمە هەور گەر هەڵفڕی ئاسمانێکم بووکی تاسەت بێ تارا بێ...
بۆ دوا وەرزی کچانی ئاو و ئاوێنە ، بۆ پێکەنینی کوڕانی بیرەوەری...
-
تاریخ: 1404/9/10 ساعت: 9:44
دەست پێ ئەکەم. گرینگ نیە لە کوێوە. لە ئێوارە پیاسەکانی شەقامی ئەمیراباد و خەڵوەتە شارستانیەکانی پارکی گوفتوگوو. لە پانتای شەقامی پاییزان گەڵاڕێزان و بەهاران بەهەشت. نا ... زۆر سەختم گرتووە، وا نابێ. ئەسڵەن هەر لەم دەم پەنجەرەوە، هاوتەریبی چاوترووکانەکانی بورجی میلاد و شەکانەوەی گەڵای درەختەکان ب...
وەرزی پێنجەم
-
تاریخ: 1402/1/29 ساعت: 13:13
وەرزی پێنجەموەرزێکە بەڕیوە هیچ لە بەهار ناکاوەرزی پێنجەمگیا بە پووشی سەر دەردێنێکزەی شەو با هەر گەڵایە و دەیوەرێنێباڵەندە بێ باڵ کەوتووەڕوبار لە توونیا مردووە تەنیا نەوا گورگەلوورەئاسۆی هیچ ڕوون نیە و سوورەدڵی چیا کز لێدەداشەوە زەنگە وشەوە کۆرپەی کوێستان دەبائەوەی هیوا دەخاتە دڵژیلەمۆیە و تینی سکڵ"خ...
بەشێک لە من...
-
تاریخ: 1397/8/29 ساعت: 15:15
وبلاگ بەشێک کلمه لە من... وبلاگ بەشێک کلمه لە من لە شوێنێک ون بووەدوور کەوتۆتەوە لە خۆم وهەنگاوی ناگاتە ئەو زایەڵە سەوزانەی لێم وەرین،کەوتنە ژێر پێی پاییز و شەتاو بۆ عەدەمی بردن! وبلاگ بەشێک کلمه لە من لە شوێنێک وەیلانە،سەرەندەری هیچ
وشە خەمبارەکانی ناو رێگا
-
تاریخ: 1396/5/27 ساعت: 12:23
وشە خەمبارەکانی ناو رێگا ئەمە هەستێکی ناسک نیە!هەستی خاوی مێیینەیەک،بە گرمە و نەڕەی دەروونی رەگەزێکی زبر نیە!ئەمە لە ئەوین ناکا، لە ئەشق ناچێ!هەنیسکی داماوانەی گراوێکە شیاوی بەزەیی!دەستی لەرزۆکی مرۆڤە، بە داوێنی بێ هۆی مرۆڤێکی ترەوە!تەمەننای گشت خانەکانی لەشە،بۆ هەڵمژینی هەناسەی ئەزەلی لە سییەکانی ی...
هەندێک جار...
-
تاریخ: 1395/6/22 ساعت: 21:23
هەندێک جار... هەندێک جار هەندێک وشە لە چەشنی ترپەی ناسکی دڵی ئاو دەستەمۆ نابن بۆ رووبارە حەزێکی سێل ئاسا ، پڕ بە هەناسە نوقمم پڕ بە نیگا قەتیسم پڕ بە سەفەر دوورم لە تۆ ، لە زایەڵەی ئەوین ! حەزرەتـــــــــــی باوان ! هەندێک جار کەروێشکە خەوێک ئەمبــــــــاتەوە تا نادیاری خەونەکانت لە گەنمەجاڕی سنگتدا...
ترپەی پێ
-
تاریخ: 1395/6/22 ساعت: 21:22
ترپەی پێ لە برژانگەکانمەوە بەر ئەبێتەوە دەلاقەی چاوم دەتەنێ و قەڵس قەڵس بەرۆکم ئەخووسێنێ چاوەڕوانی! سیس ئەبم بە ئەڵقەڕێزی دەروازەوە و ئەپووکێمەوە لە ترپەی پێی ڕێبوارە غەریبەکانی کۆڵاندا کە قەت تۆ نەبووی ! ههر نههاتی و پاییز له تهپ و تۆز نهتۆرا ههنووکهم له رابردوودا لێ ون ئەبێ و پهشیمان ئەبم له داهات...
سێ کورتیلە شێعری تر
-
تاریخ: 1395/6/22 ساعت: 21:22
سێ کورتیلە شێعری تر ١. کۆچت، زۆرەملی قەدەر داڕمانی ماڵی خولیام، ئاسەواری دوایین سەفەر سوێم دێتەوە شای خەیاڵم، لەم سەفەرە کەی دێیتەوە؟ ٢. من خۆری ئاوا بوونی دەم ئێوارەم زەردەپەڕیش هەناسەمە بەس ئاسۆ لە ئەستۆم ئەگرێ و شەوەزەنگیش پێناسەمە ٣. کە تۆ بڕۆی، حەز هەتیوە لە بوونیشتا دەستی تەنیام هەر تەزیوە جرج...
"من" ێکی تر
-
تاریخ: 1395/6/22 ساعت: 21:22
"من" ێکی تر حەسرەتێک لە بۆنی تۆ لە مندا پەنگ ئەخواتەوە گڕ ئەگرێ لە لێومدا و لە چاومدا رەهێڵەیە! کە من ئیمانم هێنا بە شینی ئاسمانی شین بە رەهێڵەی شەقامی شێت و بە شپرزەیی دڵێک کە بۆ تۆی لێ ئەدا؛ ڕێز گرە باوان... کەم دڵۆپە وردیلانە خوێناوی دڵ و هەناوی لیخنمە!* بێ تۆیی حەزێکە لە گورگی دەروونم دا ئەلوورێ...
باوان
-
تاریخ: 1395/6/22 ساعت: 21:22
باوان کە قاقڕ بوو پێدەشتی هەست شەونمی خەیاڵت کەرەمی ئەکرد. خەم خۆی لە نووکی خامەم ئەسوو و سڵی ئەکرد لە وشەی "تۆ" ، ئەبوویتە یەکەم بزەی ئەوینی ئەو گەرمە شارە؛ سروەیەکی ساکار بووی و شنەیەکی شەویار ! رۆحی غەریبت تەشەنەی ئەکردە وجوودی ئاشنام و من ئاشقی خانە خۆڵەمێشییەکانی مێشکت ئەبووم! هەنووکە ؛ شێواوە ...
گەڵای دەروون
-
تاریخ: 1395/6/22 ساعت: 21:22
گەڵای دەروون هاوشێوەی زەردە گەڵا دەستی بەربووم لە دار نە ئەگاتەوە بە لقی خۆم و نە هەدایەک بەدی ئەکەم لەسەر زەوی! چ ئەزموونێکە ئەم سەرگەردانییە؟! هاکا بۆ بارانێکی پاییزی و خوسانێک هاکا بۆ ڕەشەبایەک و بێ سەرەوشوێنی یا خود خزین بۆ سووچێک و لەبیری دارستان چوونەوە! ئێستا من بەشێکم لە خشپەی شەقام و لە زەر...