له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه

ساخت وبلاگ
وەرزی پێنجەموەرزێکە بەڕیوە هیچ لە بەهار ناکاوەرزی پێنجەمگیا بە پووشی سەر دەردێنێکزەی شەو با هەر گەڵایە و دەیوەرێنێباڵەندە بێ باڵ کەوتووەڕوبار لە توونیا مردووە تەنیا نەوا گورگەلوورەئاسۆی هیچ ڕوون نیە و سوورەدڵی چیا کز لێدەداشەوە زەنگە وشەوە کۆرپەی کوێستان دەبائەوەی هیوا دەخاتە دڵژیلەمۆیە و تینی سکڵ"خاکەلێوەی ١٤٠٢" + نوشته شده در چهارشنبه ۱۴۰۲/۰۱/۰۹ ساعت توسط تاڤگە  |  له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : tavga13o بازدید : 8 تاريخ : سه شنبه 29 فروردين 1402 ساعت: 13:13

وبلاگ بەشێک کلمه لە من... وبلاگ بەشێک کلمه لە من لە شوێنێک ون بووەدوور کەوتۆتەوە لە خۆم وهەنگاوی ناگاتە ئەو زایەڵە سەوزانەی لێم وەرین،کەوتنە ژێر پێی پاییز و شەتاو بۆ عەدەمی بردن! وبلاگ بەشێک کلمه لە من لە شوێنێک وەیلانە،سەرەندەری هیچ له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : tavga13o بازدید : 30 تاريخ : سه شنبه 29 آبان 1397 ساعت: 15:15

وشە خەمبارەکانی ناو رێگا   ئەمە هەستێکی ناسک نیە!هەستی خاوی مێیینەیەک،بە گرمە و نەڕەی دەروونی رەگەزێکی زبر نیە!ئەمە لە ئەوین ناکا، لە ئەشق ناچێ!هەنیسکی داماوانەی گراوێکە شیاوی بەزەیی!دەستی لەرزۆکی مرۆڤە، بە داوێنی بێ هۆی مرۆڤێکی ترەوە!تەمەننای گشت خانەکانی لەشە،بۆ هەڵمژینی هەناسەی ئەزەلی لە سییەکانی یاردا!ئەمە شێتیەتییە، نەبوونی لۆژیکە لە خورپەی دڵێکی هەراسان دا! ئەمە یەکەم پێناسەی بوونی منە، دوایین هۆی ژیان!ئەمە منم، ئەوەش تۆ باوان! ١٣٩٤ له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : وشە,خەمبارەکانی,ناو,رێگا, نویسنده : tavga13o بازدید : 86 تاريخ : جمعه 27 مرداد 1396 ساعت: 12:23

هەندێک جار...   هەندێک جار هەندێک وشە لە چەشنی ترپەی ناسکی دڵی ئاو دەستەمۆ نابن بۆ رووبارە حەزێکی سێل ئاسا ، پڕ بە هەناسە نوقمم پڕ بە نیگا قەتیسم پڕ بە سەفەر دوورم لە تۆ ،  لە زایەڵەی ئەوین !   حەزرەتـــــــــــی باوان ! هەندێک جار کەروێشکە خەوێک ئەمبــــــــاتەوە تا نادیاری خەونەکانت لە گەنمەجاڕی سنگتدا و باسکت پەرژینی خولیامە ، دە تۆش ڕامەچەنە ! کە چیتر پەپوولە وێڵەکانی بێ تۆییم لە پێدەشتی خەونەکانتا ون نەبن. هەندێک جار بێ هەناسە و بێ سانەوە شێعر ئەگریام و کــــــــات ، لۆق درێژترین بیرەوەری بێ تۆییم بوو ... هەندێک جار هەودای دوایین هەنا له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : tavga13o بازدید : 35 تاريخ : دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 21:23

ترپەی پێ   لە برژانگەکانمەوە بەر ئەبێتەوە دەلاقەی چاوم دەتەنێ و قەڵس قەڵس بەرۆکم ئەخووسێنێ چاوەڕوانی! سیس ئەبم بە ئەڵقەڕێزی دەروازەوە و ئەپووکێمەوە لە ترپەی پێی  ڕێبوارە غەریبەکانی کۆڵاندا کە قەت تۆ نەبووی ! هه‌ر نه‌هاتی و پاییز له‌ ته‌پ و تۆز نه‌تۆرا هه‌نووکه‌م له‌ رابردوودا لێ ون ئەبێ و په‌شیمان ئەبم له‌ داهاتووم بێزار ئەبم لە ئایەتەکانی بوون و پڕ ئەبم لە هیچ هیچ هیچ کەس کەس هیچ کەس سەرەندەرم ناکا کە کۆڵانێکی تەنگەبەرم  و فوو ناکا لە چاوی ڕوانینم کە پڕ تۆزی جەفایە. هەتا شەوێ خەست ئەبمەوە و شەو تا بەیان تنۆک تنۆک تراویلکەم لە گەرووی له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : tavga13o بازدید : 34 تاريخ : دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 21:22

سێ کورتیلە شێعری تر   ١. کۆچت، زۆرەملی قەدەر داڕمانی ماڵی خولیام، ئاسەواری دوایین سەفەر سوێم دێتەوە شای خەیاڵم، لەم سەفەرە کەی دێیتەوە؟   ٢. من خۆری ئاوا بوونی دەم ئێوارەم زەردەپەڕیش هەناسەمە بەس ئاسۆ لە ئەستۆم ئەگرێ و شەوەزەنگیش پێناسەمە   ٣. کە تۆ بڕۆی، حەز هەتیوە لە بوونیشتا دەستی تەنیام هەر تەزیوە جرجاڵی ئەم بەستەڵەکە دەلاقەی چاومی تەنیوە!   زستانی ١٣٩٠ له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : tavga13o بازدید : 32 تاريخ : دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 21:22

  "من" ێکی تر   حەسرەتێک لە بۆنی تۆ لە مندا پەنگ ئەخواتەوە گڕ ئەگرێ لە لێومدا و لە چاومدا رەهێڵەیە! کە من ئیمانم هێنا بە شینی ئاسمانی شین بە رەهێڵەی شەقامی شێت و بە شپرزەیی دڵێک کە بۆ تۆی لێ ئەدا؛ ڕێز گرە باوان... کەم دڵۆپە وردیلانە خوێناوی دڵ و هەناوی لیخنمە!* بێ تۆیی حەزێکە لە گورگی دەروونم دا ئەلوورێنێ و بەرخی دڵم هەراس پێ دێنێ ، ئەیکاتە کۆترەشینکەیەک... پۆستەچی نامەکانت! کە تۆ باوان ترین گراوی ئەم دەڤەرەی من تەنیاترین مرۆڤی سەر زەویم ، ئەفسانەیەکم بە دەست با و نیشتمانەوە لە ماڵاواییتا فرمێسکێک بووم بە گۆنای حەسرەتمەوە "ئاخ" ێک بووم بۆ پەنجەیەک بم له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : tavga13o بازدید : 44 تاريخ : دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 21:22

باوان   کە قاقڕ بوو پێدەشتی هەست شەونمی خەیاڵت کەرەمی ئەکرد. خەم خۆی لە نووکی خامەم ئەسوو و سڵی ئەکرد لە وشەی "تۆ" ، ئەبوویتە یەکەم بزەی ئەوینی ئەو گەرمە شارە؛ سروەیەکی ساکار بووی و شنەیەکی شەویار ! رۆحی غەریبت تەشەنەی ئەکردە وجوودی ئاشنام و  من ئاشقی خانە خۆڵەمێشییەکانی مێشکت ئەبووم! هەنووکە ؛ شێواوە گەردوون! ئاسمان لێڵ و زەوی سوور! ژیان چۆڵە لە بزەی سەوز و روو ناکاتە چ دڵێک، هیوا! قەیران دوای "ئاو" ، ئەوینە بەڵام بوونت ئیلهامی ئاشتی و ئازادی یە، بژی باوان! لە هەرای ئەم دۆخە شپرزەدا من دڵنیام ، تۆ بە ڕەچەڵەک ئەچیتەوە سەر کۆتر و سەر ئاونگی کازیوەی گوڵ له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : باوان,باوان كاليان,باوانم,باوانةكةم,باوانه كه م,باوان شوبرا,باوان كاليان ويكيبيديا,باوانه که ی بابم,باوان اندونيسي,باوان كومار, نویسنده : tavga13o بازدید : 81 تاريخ : دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 21:22

گەڵای دەروون   هاوشێوەی زەردە گەڵا دەستی بەربووم لە دار نە ئەگاتەوە بە لقی خۆم و نە هەدایەک بەدی ئەکەم لەسەر زەوی! چ ئەزموونێکە ئەم سەرگەردانییە؟! هاکا بۆ بارانێکی پاییزی و خوسانێک هاکا بۆ ڕەشەبایەک و بێ سەرەوشوێنی یا خود خزین بۆ سووچێک و لەبیری دارستان چوونەوە! ئێستا من بەشێکم لە خشپەی شەقام و لە زەردی کۆڵان و لە ڕەوە گەڵای بەر گسکەکان! چاوم لە ڕێی ڕەشەبایەکە!   ١٣٩٥/٠٦/٢٢ له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه...ادامه مطلب
ما را در سایت له پهنجهرهی نیوهتاکی بوومهلهوه دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : tavga13o بازدید : 35 تاريخ : دوشنبه 22 شهريور 1395 ساعت: 21:22